شەهید خەلیل کاتیتاش لە ٣١مین ساڵوەگەری شەهادەتەکەی یاد کرا
شەهید خەلیل کاتیتاش ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٣١مین ساڵوەگەری شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
شەهید خەلیل کاتیتاش ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە لە شارۆچکەی سەرێکانی پارێزگای ڕحا دەژیا لە ئەنجامی کەمینێکی خائینانەی پەکەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٩٢ شەهید بوو.
لە ٣١می ساڵوەگەری شەهادەتەکەی شەهید خەلیل لە لایەن کەسوکار و خانەوادە و هاودۆزەکانی یاد کرا.
هەروەها لە سەر گۆڕی شەهید یاسین و دوعا خوێندرا.
شەهید خەلیل کاتیتاش کێیە؟
شەهید خەلیل کاتیتاش کە بە ڕەچەلەک خەلکی قەزای عەلیگۆری شارۆچکەی پرسووسی پارێزگای ڕحا بوو، لە ساڵی ١٩٦٨ کاتێک دایک و باوکەکەی بۆ کارکردن لە گوندێکی مێردین بوون لەدایک بوو. لەبەر ئەوەی خانەوادەکەی زۆر هەژار بوون لە ناو سەختی و دژواریدا گەورە بوو. شەهید خەلیل کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بوو دەستی بە خوێندنی قورئان لەکن شێخ سەیدا محەمەد عەلی لە مەدرەسەی مزگەوتی یەشیل قوبە کرد. یەکێک لە مامۆستایان بە ناوی مەلا قاسم ناوی حەنیفی بە شەهید خەلیل دەدات. بەم شێوەیە شەهید خەلیل لە ژێر ناوی حەنیفی قورئانی پیرۆز لەوێ تەواو دەکات.
شەهید خەلیل کە لە شارۆچکەی سەرێکانی گەورە بوو تاکە کارەکەی کشتوکاڵی لۆکە بوو. لەگەڵ خانەوادەکەی لە زەوییەکانی لۆکە کاری دەکرد و بەم شێوەیە ژیانەکەی دەگوزەراند. شەهید خەلیل هیچ کات نەچوبوو قوتابخانە. بەڵام هەوڵی دا کە فێری خوێندن و نووسین بێت و دەچوو قوتابخانەی شەوانە. لە ئەنجامدا شەهید خەلیل توانی بروانامەی خوێندن و نووسین بە دەست بهێنێت.
لەبەر ئەوەی شەهید خەلیل کوڕە گەورەی ماڵەکەی بوو پێش لەوەی بچێتە سەربازی هاوسەرگیری کردبوو. دوای تەواوکردنی سەربازی گەڕایەوە سەرێکانی و دواتر بۆ ماوەیەک چووە ئیستانبوول و لە دەرمانخانەیەک کاری کرد. بەڵام دوای ١٠ رۆژ گەڕایەوە سەرێکانی.
پێنجشەممە ٩ی ئەیلوولی ١٩٩٢ بوو. شەهید خەلیل دەچێتە لای حاجی عەلی چیچەک کە لە کێڵگەی تەنیشتەوە لۆکەی دەچێنێت و بەبێ خواردنەوەی ئەو شۆربایەی پێشکەشی دەکرێت، دەڕوات. شەهید خەلیل حاجی عەلی چیچەک بەجێدەهێڵێت و دەچێتە دوکانی خواردن. لەو ساتەدا شەهید خەلیل لەلایەن دوو کەسەوە کە لەوێ بوون هێرش دەکرێتە سەر. شەهید خەلیل کە دوو گولڵە لە جەستەیدا بەرکەوتووە، لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا گیانەکەی رادەستی رەحمان کرد و شەهید بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.